هنر و دیگر هیچ

غرض نقشی است کز ما باز ماند ///// که هستی را نمی بینم بقایی

هنر و دیگر هیچ

غرض نقشی است کز ما باز ماند ///// که هستی را نمی بینم بقایی

پاراستنی مێژووی شار و وڵاته که مان ئه رکی کێیه؟

به راستی ئه مه پرسیارێکه که هه موو کاتێک له به ر چاومایه و هه ر وه ک ئه سید مێشکمی خواردوه!! کوردستان له باری مێژووییه وه زۆر کۆنه، دیاره به ته مه نی مێژوو خه ڵکانێکی زۆری تیا ژیاون که له سه رده می خۆیاندا ساحه بی شارستانیه تی تایبه ت به خۆیان بوون. شارستانیه تیک که بۆته بناغه دانه ری ئیمپڕاتۆڕیه به ناوبانگه کانی ده وروبه ر و بۆته هۆی پێشکه وتنی ئه م ته مه دونانه. میله ته کانی تر شانازی ده که ن به له ته سواڵه تێک یان بازنه ێک یا خود زۆر شتی تر که پێوه ندی به میژووی کۆنیانه وه بێت. به ڵام ئیمه چی؟ راسته ئێمه ش به هه مان شێوه، به ڵام فارس وته نی این کجا و ‌ان کجا!! کورده واری خۆشمان ده ڵێ: هه موو سمێڵ بۆرێک هه مزاغه نیه!! شه وێک له ماڵێک میوان بووم، باس هاته سه ر شت دۆزینه وه (ژێرخاکی)! باس کرا له فڵان جێ ئه ونده و له فڵان جێ ئه ونده شت دۆزراوه ته وه، ئه و شتانه ی که به رۆژدا هه موومان ده ی بیستین و شایه د ته ماعیش بمانگرێ، له دڵی خۆما ده کوڵام به ڵام ده سه ڵات نیه، بیرم له وه ده کرده وه« باشه بۆ ئێمه ده بێ ئه ونده دواکه وتوو بین که به خاتری پاره مێژووی میلله تێک بفرۆشین؟ ئاسه وارێکی مێژوویی که که س نازانێ ئایا ئه و شتانه ده چنه به ر ده ستی پسپۆڕ و شاره زای میژووناس و مووزه خانه کان؟» دوایی ئاواتم ده خواست شاڵله که س نه توانێ ده ریان بێنێ، با هه ر له ژێر گڵ دا بمێننه وه بۆ داهاتوان، به ڵکوو ئه وان بزانن پارێزگاری بکه ن، و چی تر خه ڵکانی ئه م سه رده مه ش فێر ببن به مێژووی کۆنی میلله تێک مامڵه نه که ن.